کوردستانی

ئه‌مڕۆ سودانى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و بڕیارێكى گرنگ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ سودانى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و بڕیارێكى گرنگ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى و حزبى كۆببێته‌وه‌.

سودانى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى ترى حكومى كۆده‌بێته‌وه‌ باس له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت پرسى مووچه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "سودانى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا و له‌دواى گفتوگۆكان، بریاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەری کێشەکان رادەگەیەنێت".

به‌هۆى خراپى لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و بوونى ناوى نایاسایی و و دوباره‌ و دوومووچه‌، به‌غدا ناردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم راگرتووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان