کوردستانی
رێگە بە هیچ جۆرە چالاکییەک نادرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری بەدلیس لە باکووری کوردستان، ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکییەکی دژی دانانی قەیومەکان لە سنووری پارێزگاکە قەدەغە کرد.
پارێزگاری بەدلیس رایگەیاند "بۆ رێگریی لە ئەگەری هەر رووداوێکی کۆمەڵایەتی، خۆپیشاندان و هەموو کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لە شارەکە قەدەغەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەر جۆرێکی خۆپیشاندان، مانگرتن، سەکۆی بانگەشە و تری چالاکی، لە ئەمڕۆەوە قەدەغەیە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/11/4، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر یەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی مێردین، باتمان و خەلفەتی لە باکووری کوردستان، لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و قەیومی لە شوێنەکانیان دانا.
ب ح