کوردستانی
بازرگانێك بەھۆی قەرزاری زۆرەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەیامنێرمان لە سلێمانی رایگەیاند "دەریا فواد ساڵح، کە بازرگانە لە ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردساتلە شاری سلێمانی، كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".
وتیشی "بەپێی زانیارییەکان، ھۆکارەکەشی ئەوەیە، کە ئەو بازرگانە کەوتووەتە ژێر قەرزێكی زۆرەوە وئەوەش وای کردووە کۆتایی بە ژیانی خۆی بھێنێت".
ئەمەش لە کاتێدایە، ھەر ئەمڕۆ شەممو، گەنجێکی تەمەن 19 ساڵانیش لە کۆمەڵگەی سێبیرانی ھەولێرتەرمەکەی بە ھەڵواسراوی لە خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەکیش لەپۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، کە رووداوەکە خۆکوژی بووە.
پ ح ع