ئابووری
نوسینگهى زانیاریی سلێمانى: بۆ لەمەودوا دەبێت خاوەنی کارتی بانکی بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتییەک داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەدوای یهكى كانونى یهكهم، کارتی بانکیان پێبێت لەبری پارەی کاش و دەڵێت، ئهگەر کارتی بانکییان نەبێت مامەڵەکانیان رایی ناکرێت”.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی بڵاوکراوە "بە پێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێم لە بەرواری 1ى 12ى ئهمساڵ، بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان وپارێزگای ھەڵەبجەو ھەردو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت بەڵکو تەنھا بە پارەدانی ئەلکترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS)دەبێت".
ههروهها "داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ ڕاپەراندنی کارەکانیان لەو ناوچانەی کە ئاماژەی پێدرابوو، مامەڵەی دەرهێنانی کارتی بانکی بکەن و دەڵێت، بۆ ئەوەی کارەکانتان بۆڕایی بکرێت و ببن بەخاوەنی کارتی زانیاریی، پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card—Master card ) بێت".
ئهوهش خراوهتهڕوو "هەر هاوڵاتییەک کارتی بانکی ئاماژە پێدراوی پێنەبێت بەهیچ شێوەیەک سەردانیان نەکەن چونکە کارەکانیان بۆ رایی ناکرێت".
ع