ئابووری
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له 30 رۆژەوە بۆ 45 رۆژ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ 13ى تشرینى دووه‌م، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دیار نییه و تا ئێستاش دیار نییه كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت.
مانگ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له 30 رۆژه‌وه بۆ 45 رۆژ زیادیكردووه، ئه‌مساڵ، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى هیچ مانگێكیان له‌كاتى خۆى وه‌رنه‌گرتووه و به‌رده‌وام دوو بۆ سێ هه‌فته و زیاتریش دواكه‌وتووه.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جگه له‌وه‌ى مانگانه لیستى مووچه دواده‌خات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به شێوه‌یه‌كى زۆر خراپ لیسته‌كه ئاماده ده‌كات و پڕه له ناوى دوباره و نایاسایی و دوومووچه و فه‌رمانبه‌رى بێ ناونیشان.
به‌هۆى خراپى لیستى مووچه، به‌غدا هه‌موو مانگێك لیسته‌كه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێته‌وه و داواى چاكبوونى ده‌كات، هۆكاریی دواكه‌وتنى مووچه‌ش بۆ بێسه‌روبه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.