عیراقی

به‌ر له‌ کۆتایی ئەمساڵ هه‌موو پڕۆژه‌كان تەواو دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ر له‌ کۆتایی ئەمساڵ هه‌موو پڕۆژه‌كان تەواو دەبن
مه‌ودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانى عیراق ئەنجامدانی 35 پڕۆژەی نوێ پەسەند ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "به‌ر له‌ کۆتایی هاتنی ئەمساڵ هه‌موو ئەو پڕۆژانە تەواو دەبن، کە بڕیار بوو لەمساڵدا تەواو ببن".

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "سودانی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئاسایی تیمی خزمەتگوزاریی و ئەندازیاریی لە حکومەت کردووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی بۆ پێشکەوتن و جێنەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کردووە کە تیمەکە کاری لەسەر دەکەن و ئەنجامدانی 35 پڕۆژەی نوێی پەسەندکرد".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو 35 پڕۆژەیە لە ماوەی 10 رۆژدا بە بەغدا و شارەکانی دیکە جێبەجێدەکرێن و دەشبێت هەموو پڕۆژەکە بەپێی ئەو دیزاینە هونەرییە جێبەجێبکرێن کە بڕیاری لێدراوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan