کوردستانی

کارمەندێکی پۆلیسی زاخۆ بەبێ داوای خۆی بۆ کۆیە دەگوازرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندێکی پۆلیسی زاخۆ بەبێ داوای خۆی بۆ کۆیە دەگوازرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کارمەندێکی پۆلیسی زاخۆ بە فەرمانێکی نهێنی و تایبەت، دەگوازرێتەوە بۆ قەزای کۆیە. 

بەپێی نوسراوێکی نهێنی و تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ، کە وێنەیەکی دەست Mewda Media کەوتووە, ژمارە 2046ی رۆژی 2024/10/1, بەسەرەوەیە، (ر.پ/ عەبدولستار رەشید ئەمین حاجی) لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی قەزای کۆیە و ئەم فەرمانە نهێنی و تایبەتەش بە ئیمزای لیوا تاریق ئەحمەد ئیبراهیم بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم کراوە.

سەبارەت بە گواستنەوەی پۆلیسەکە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "گواستنەوەی پۆلیسەکە لە زاخۆوە بۆ کۆیە لەبەر ئەوەیە کە یەکێتییە و لە بنەماڵەیەکی یەکێتییە، ئەو فەرمانە نهێنی و تایبەتەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمیش بۆ ئەو کارمەندە دەریکردووە، تەنیا لەبەر ئەو هۆکارە بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان