کوردستانی
مستهفا قهرهسو: شتێك نییه بهناوى پرۆسهى ئاشتى له توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت، لە بابەتی پرسی کورددا بیركردنهوهى نەگۆڕدراوە.
مستهفا قهرهسو، ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە دەرەوەدا عەقڵێتێک پەیڕەو دەکات و لە ناوەوەدا شتێکی دیکە، لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت".
باسى لهوهشكرد "لە بابەتی پرسی کورددا بیركردنهوهیان نەگۆڕدراوە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت هەڵگری بیركردنهوهیهكى دیموکراتی بیت و پێویستە باوەڕى بە بیركردنهوهیهك بێت کە بوون و کلتووری کوردان قبووڵ بکات، بهڵام شتێکی لەم جۆرەییان تێدا نییه".
وتیشى "له قسەکانی عومەر ئۆجهلان و دواتر لە قسەکانی تونجەر باکرهان تێگەیشتین که ڕێبەرایەتی وتیویەتی هیچ پڕۆسەیەکی چارەسەری له ئارادا نییه، بۆیە نابێت مانای جیاواز لەو دیدارەدا دەربهێنرێت، پێویستە بوترێ ئەم دیدارە لە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین ساڵە بەرهەم هاتووە".
ع