گێتی
بەریتانیا رێوشوێنی نوێ دژی کۆچبەران دەگرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی بەریتانیا هەنگاوەکانی بۆ رێگریی لە کۆچبەران خێراتر دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازە پارە بداتە هەرێمی كوردستان و توركیا و ڤێتنام.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ررایگەیاند "حكومەتی بەریتانیا گفتوگۆ لەگەڵ هەر یەکە لە توركیا و ڤێتنام و بەرپرسانی هەرێمی كوردستانی عیراق دەکات، بە ئامانجی كەمكردنەوەی رۆیشتنی كۆچبەران بۆ وڵاتەکەی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گفتوگۆکانی لەگەڵ ژمارەیەك وڵات دەستپێکردووە، لەپێناو رێگریی لە هاتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا، لە بەرانبەردا حکومەتی لەندەن پارە دەات بە هەریەک لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا و ڤێتنام، كە دەكرێت پێش كۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنی ئەمنیی ئەنجامبدرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "حكومەت پلانی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو باندە قاچاخچیانەی كە بازرگانی بە مرۆڤ و کۆچبەرانەوە دەکەن".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە چەند ساڵێکە وڵاتانی ئەوروپا و بە تایبەت بەریتانیا چەندین پلانیان بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی گرتووەتەبەر، یەکێک لە پلانەکانی بەریتانیا رەوانەکردنی کۆچبەران بوو بۆ وڵاتی رواندا لە ئەفریقا بەڵام دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارەکەی بەریتانیای بەرانبەر کۆچبەران رەتکردەوە.