گێتی

جۆبایدن پێش جێهێشتنی دەسەڵات قەیرانی ئۆکرانیا قوڵتر دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جۆبایدن پێش جێهێشتنی دەسەڵات قەیرانی ئۆکرانیا قوڵتر دەکاتەوە
مەودا میدیا-

جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا پێش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، رێگە بە ئۆکرانیا دەدات چەکی قورس و دوورمەودای ئەمەریکا دژبە روسیا بەکاربهێنێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی رایگەیاند "جۆبایدن رێگە بە هێزەکانی ئۆکرانیا دەدات چەکی ستراتیژیی و دوورمەودای ئەمەریکا لە دژی روسیا بەکاربهێنن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هۆکاری بڕیارەکەی جۆبایدنی سەرۆکی ئەمەریکا، ناردنی هێزی زیاتری کۆریای باکوورە بۆ پشتیوانی روسیا لە شەڕی دژبە ئۆکرانیا".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی 20222/2/24، سوپای روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد وچەند هەرێمێکی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکرد، هەر زوو هاوپەیمانی ناتۆ پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند و  و تاوەکو ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و چەندین وڵات بەشێوەی ناڕاستەوخۆ چوونەتە ناو جەنگەکەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان