کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیىەک داوای فەرمانبەر دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیىەک داوای فەرمانبەر دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران، گواستنەوەی فەرمانبەر بە چەند مەرجێک بۆ فەرمانگەکەی رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیىەکە رایگەیاندووە "پێویستیان بە راژەى 31 فەرمانبەر هەیە لەسەر ميلاكى وەزارەتەکانى تر حكومەتى هەرێمى كوردستان، بۆ سەر ميلاكى وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازى، بۆ بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەو فەرمانبەرانەی نیازی گواستنەوەیان هەیە، بۆ وەرگرتنى فۆڕم دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرايەتیى چاودێرىی بازرگانیى سۆران بكەن".

ئەوەشی خستووەتەروو "دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەى فۆڕمەكان 2024/12/10،  دواتر لە رێگەى لێژنەیەکى تايبەتەوە لە 2024/12/12، چاوپێكەوتن بۆ فەرمانبەران دەكەن".

 چاودێریى بازرگانیى سۆران  وتیشی، چەند مەرجێکیان هەیه بۆ وەرگرتنی میلاك لە وەزارەتەكانی تر:

1- بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ماوەى (5) ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داواى گواستنەوە نەكات.

2- CVی تايبەت بە پسپۆڕى و كارەكەى پێشكەش بكات.

3- خوازیار دەبێ پێش وادەى چاوپێكەوتنى، لارى نەبوونى وەزارەتەكەى خۆى، ئامادە بكات.

4- خوازیار دەبێت هەموو مەرجەکانی پلەی وەزیفی داواکراوی هەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان