کوردستانی

كورد هەیە لە ناوچە كوردستانییەكان بە به‌رتیل ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كورد هەیە لە ناوچە كوردستانییەكان بە به‌رتیل ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت
مه‌ودا میدیا-

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "مەترسیی قوڵی هەیە، ئەو سەرژمێرییە لە داهاتوویەكی نزیكدا چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان بخاتە مەترسییەوه‌". ده‌شڵێت "لە ناوچە كوردستانییەكان كورد هەیە بە 500 دۆلار به‌رتیل ناسنامە بۆ عەرەبی هاوردە دەردەهێنێت".

كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق لە هه‌ژمارى تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بەپێچەوانەوەی هەموو ئەوانەی دڵنیایی دەدەن، مەترسیی قوڵی هەیە، ئەو سەرژمێرییە لە داهاتوویەكی نزیكدا هێندەی دیكە چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان بخاتە مەترسییەوە".

ده‌شڵێت "لەچەند ساڵی رابردوودا بەئێستاشەوە جووتیاری كورد سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵی بە عەرەبی هاوردە فرۆشتووە، بەشی زۆری ئەو خانووانەشی كە حكومەتی هەرێم وەك پشتێنەیەكی گرنگ لە زەنگاباد بۆ ئاوارە كوردەكان دروستیكردوون كە سەرووی 400 خانوو بوو، بە پارەیەكی كەم بە بەعەرەبی هاوردە فرۆشراون".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "كوردی وا هەیە، بە 500 دۆلار بەرتیل نفووسی عەرەبی هاوردە دەگوازێتەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و بەپێچەوانەشەوە بەهەمان پارە نفووسی كورد دەگوازێتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان