کوردستانی

ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زیدى خۆیان، رێگه‌یان پێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زیدى خۆیان، رێگه‌یان پێنادرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا- 

ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ زێدى خۆیان، سه‌رژمێرییان بۆ ئه‌نجام بدرێت، له‌ دواى ئه‌مڕۆوه‌ لە بازگەکانەوە رێگه‌یان گه‌ڕانه‌وه‌یان پێنادرێت.

مەحمود عوسمان، جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، ئاشكرایكرد "ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، رۆژى كۆتاییه‌ بۆ گەڕانەوەی هەر کەسێک، كه‌ به‌نیازه‌ لە ناوچە دابڕێنراوەکان سەرژمێری بۆ بكرێت".

وتیشى "تاوەکو کاتژمێر 12:00ی ئه‌مشەویش، لە نێوان شارەکان  رێگە بە هاتوچۆ دەدرێت و ئه‌وانه‌ى خەڵکی کەرکوک یان ناوچە دابڕێنراوەکانی ترن، تاوەکو ئەو کاتە نەگەڕێنەوە، لە بازگەکانەوە رێگەی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێنادرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌پێى زانیارییه‌كان زیاتر لە 496 هەزار هاوڵاتیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان