کوردستانی
تكایه بگهڕێنهوه شوێنى خۆتان چونكه چارهنوسسازه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی بۆردی ماددەی 140 رایگەیاند، داوا لە خەڵکی کەرکوک و ناوچەکانی سنووری مادەی 140 دەکهین، بچن لە شوێنى باب و باپیری خۆیان ناوەکانیان تۆمار بکەن.
دژوار فایەق، سەرۆکی بۆردی ماددەی 140 و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی جێبەجێکاری ماددەی 140 لە بەغدا بڵاویكردهوه "ئەم سەرژمێرییە چارەنووساز و گرنگ و هەستیارە، پێویستە هەموومان لە کوردستان ناوی خۆمان تۆمار بکەین، چونکە ئەوە وەکوو تۆمارێک و بەڵگەیەکی مێژوویی دەمێنێتەوە، هەروەها لە داهاتوودا هەموو کارە فەرمییەکانمان لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێری و بەڵگەنامانە دەبێت".
"داواشى له هاوڵاتییان و بەتایبەتی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکات، بچنە شوێنى باب و باپیرانی خۆیان لە زومار، شنگال، شێخان، دەشتی نەینەوا، مەخموور، دوبز، پردێ، کەرکووک، داقووق، خورماتوو، جەلەولا، خانەقین و مەندەلی، ناوەکانیان تۆمار بکەن".
ئهوهشى باسكردووه "بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیسەلمێنین ئەو ناوچانە زۆرینە کوردن و ناوچەی کوردستانین و بەناحەق لە کوردستان دابڕێنراون، دواتریش ئەو بەڵگەیە دەمێنێتەوە و بۆ داهاتوو کاری لەسەر دەکرێت، هەروەها کار لەسەر کڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل و دامەزراندن و زەوی وەرگرتن لە حکوومەت دەکات".
ع