گێتی
ئێران لهسهر هێرشكردنه سهر ئیسرائیل قسهى نوێى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، هێرشهكهى ئهمدوایهی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شایستەی کاردانەوەیه و ئێمه دەستبەرداری مافی کاردانەوەی خۆمان نەبوین و له کاتی گونجاو و بەو شێوەیە که به شیاوی دەزانین کاردانەوەمان دەبێت.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران به فەرماندە و ئەرکانی گشتیی سوپای پاسدارانى راگهیاند "دەبێت وەڵامی ئیسرائیل بدەنەوه".
وتیشى "ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییەی رژیمی ئیسرائیل لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشکرکێشییەکی نوێیە، بەڵێنی دووەمی راستی هاوشێوەی بەڵێنی 1ی راستی ئۆپەراسیۆنێکی بەرگری بوو".
باسى لهوهشكرد "ئەم هێرشە نوێیە شایەنی کاردانەوەیە، ئێمەش دەستبەرداری مافی کاردانەوەمان نەبووینە و لە سەردەمی خۆماندا و بەو شێوەیەی کە بە گونجاو دەزانین کاردانەوەمان دەبێت.
ع