کوردستانی

مه‌ودا میدیا هه‌ندێ زانیاریی له‌ باره‌ى سه‌رژمێریی بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ودا میدیا هه‌ندێ زانیاریی له‌ باره‌ى سه‌رژمێریی بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ و رۆژى پێنجشه‌ممه‌، سه‌رژمێریی له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

مه‌ودا میدیا هه‌ندێك زانیاریی له‌ باره‌ى سه‌رژمێرییه‌كان له‌ عیراق بۆ خوێنه‌ران ده‌خاته‌ڕوو:

* له‌ دواى رووخانى رژێمى پێشووى عیراق یه‌كه‌مجاره‌ سه‌رژمێریی له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
* بڕیاربوو له‌ ساڵى 2009 سه‌رژمێریی ئه‌نجامبدرێت به‌ڵام عه‌ره‌بى شیعه‌ رێگه‌یان به‌وه‌ نه‌دا
* كۆتا سه‌رژمێریی له‌ ساڵى 1997 كراوه‌ له‌ عیراق، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستانى نه‌گرته‌وه‌.

* له‌ ساڵى 1957 سه‌رژمێریی له‌ عیراق و هه‌رێم كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و تا ئێستا پشت به‌و سه‌رژمێرییه‌ ده‌به‌سترێت.
* بۆ سه‌رژمێریی ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 500 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ و عیراق به‌ هاوكاریی بانكى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و پاره‌یان ته‌رخانكردووه‌.
* له‌ هه‌رێمى كوردستان 19 هه‌زار بژمێر ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
* سه‌رژمێریی جگه‌ له‌ رێژه‌ى دانیشتوان، ڕێژه‌ى بێكارى، رێژه‌ى هه‌ژاریی، داهاتى تاك و خێزان و چه‌ندین داتاى تر ئاشكرا ده‌كات.

ع



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان