کوردستانی
لە چەند شوێنێک گرفت بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند "چەند گوندێک لە سنووری دیالە کۆدەکانیان داخراوە و سەرژمێریی تێیدا ئەنجام نادرێت".
سەرچاوەکە بۆ مەودا میدیا ئەوەی ئاشکرا کرد "ھەر یەکە لە گوندەکانی عەلی خەڵەف، بان سنووق، تازەشار و کۆکس، لە سنووری دیالە کۆدی ئەنجامدانی سەرژمێریی داخراوە و ناتوانرێت سەرژمێریی ھاوڵاتییان بکرێت".
وتیشی "دوای ئەوەی خەڵکی گوندی عەلی خەڵەف ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ھاتوونەتە سەرشەقام داوایان کردووە لە لایەن بژمێری عەرەبەوە پرۆسەکەیان بۆ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەش ھێزی عیراقی ھاتوونەتە پاڵپشتییان".
روونیشیکردەوە "پاشان ھێزەکانی پێشمەرگەش لە ناحیەی کوڵەجۆ چوونەتە گوندەکە و دۆخەکەیان ھێوەر کردووەتەوە، بەڵام کاتێک بژمێرەکان ویستوویانە دەست بە پرۆسەی سەرژمێریی بکەن، کۆدەکە داخرابوو، ئەوەش وای کردووە سەرژمێرییکردن لەو گوندانە بووەستێت".
بژمێرکارێکیش لەبارەی کێشەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری داخستنی کۆدەکان نازانن، چونکە ناوبەناو گرفتیان بۆ دروست دەبێت بەڵام ئەگەری هەیە بکرێتەوەو دەست بە پڕۆسەی سەرژمێریی بکەنەوە".
پ ح ع