جیهانی

ئێران.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
مەودا میدیا- سۆما خالید

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک هەزار و 972 کەس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە و ژمارەی تووشبووان لە ئێران بۆ 68هەزار و 192 کەس  بەرزبووەتەوە

کیانوش جهانپور, وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران تازەترین رایگەیاند"لە شـەو رۆژێکدا  یەک هەزار و 972 کەس پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە, 122 کەس بەهۆی توشبون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و رێژەی توشبوان لە بەرزبونەوەدایە".

ئاماژەی بەوەش کرد "ئاماری گشتی هەڵگری ڤایرۆسەکە گەیشتوتە 68هەزار و 192 کەس و 4هەزار و 232 کەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە و 35 هەزار و 465 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە و گەڕێندراوەنەتەوە ماڵەکانی خۆیان".

باسی لەوەش کرد "کە 3 هەزار و 964 کەسیش لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردن تا چارەسەر بکرێن و رەوشی تەندروستیان باش بێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووتەوە و وڵاتی ئێرانیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە رووبەروی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان