گێتی
تورکیا داوای دانوستان لە سوریا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
توركیا پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەكەی عیراق دەکات بۆ نێوەندگیریی لەنێوان ئەنکەرە و دیمەشق.
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "داوایان کردووە کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی نێوان دیمەشق، بەغدا و ئەنکەرە دەستپێبکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "توركیا، سوریا و عیراق دراوسێن و هاوبەشن لە سنووری وشكانیدا، پێویستە هاوشێوەی رابردوو بەشێوەیەكی رێكخراو كۆببنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنی هەرسێ وڵات بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوانیان گرنگە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند جارێک لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی تورکیا و وەزارەتی دەرەوە داوای دانوستانیان لە بەشار ئەسەد و لایەنی سوری کردووە بەڵام مەرجی سوریا بۆ گفتوگۆ و دانوستان ، کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و کۆتاییهێنان بە پشتیوانی گرووپە چەکدارەکانی دژی دیمەشق بووە.
ب ح