جیهانی
کۆرۆنا کەشتییەکی سەربازی فەرەنسا دەکاتە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی هێزە سەربازییەکانی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت 40 کارمەند و سەرباز لە نێو کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دێ گۆل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی هێزە سەربازییەکانی فەڕەنسارایگەیاندووە "لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ کارمەندان و سەربازی کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دێ گۆل ئەنجامی 40 لەو کەسانە پۆزەتیڤ دەرچووە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم ئەو کارمەندانە خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکیەوە و لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە و مەترسییان لەسەر نییە".
بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا لە وڵاتی فەرەنسا 117 هەزار و 149 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها 12 هەزار و 210 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.