چاوپێكەوتن

دینا: بەڵێ عاشقم، ژیان بێ عەشق نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دینا: بەڵێ عاشقم، ژیان بێ عەشق نابێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

دەنگێکى ناسک و خاوەن چاوێکى مەستە، لەگەڵ گۆرانییەکانیدا لەنجەولارێکى عاشقانە دەکات، نایشارێتەوە عاشقە و دەشڵێت ژیان بێ عەشق نابێت.
دینا، لەئێستادا یەکێک لەو خانمە هونەرمەندانەى دەنگ و رەنگی جێگاى سەرنجن، ئەو دەڵێت جەماوەرەکەى خۆشتدەوێ و هیواى وایە خزمەتیان بکات.

ئەمە دەقى چاوپێکەوتنێکى تایبەتى نێوان مەوداپرێس و هونەرمەند دنیا-یە.

چۆن خۆت دەناسێنی؟
دینا: دینام، لەدایکبووی شارۆچکەی رانیەی خۆشەویستم.

لە رانیە لەدایکبوویت، ئەى زیاتر حەزدەکەیت لە کام شارەی کوردستان بژیت و بۆچی؟
دینا: من دانیشتووی شاری هەولێری خۆشەویستم لەگەڵ خانەوادەکەم، بەڵام هەموو شارەکانی کوردستان بۆ من خۆشن.

ئینستاگرام یان سناپ چات، کامیان بەکاردەهێنی؟
دینا: ئینستاگرام

تائێستا عاشق بوویت؟
دینا: بەڵێ ژیان بێ عەشق چۆن دەبێ، من عاشقی سەرسەختى هونەرم.

زۆر باسی سنگڵی دەکەیت، حەزدەکەیت تاکەى بە سنگڵی بژیت؟
دینا: کاتى گونجاو و کەسی گونجاوی دەوێت.

بەراورد بە هونەری وڵاتان دیکە، هونەرى کوردی چۆن دەبینیت؟
دینا: هەنگاوی باش هەیه، بەڵام پێویستیمان به سیستم هەیه تا مافی هونەرمەندان پارێزراو بێت. وەک ئاستی کارەکان، کارەکانی ئێمه لەگەڵ مامۆستا هەڵکەوت زاهیر ئەنجامی دەدەین وەک ستانداردی هونەرمەندە ناسراوەکانى وڵاتانى دیکەن.

حەوتەم: چۆن و کەی تێکەڵ بەدنیای هونەری بوویت؟
دینا: لە ناوەڕاستى ساڵى 2017 بەشێوەیەکى فەرمی لەگەڵ مامۆستا هەڵکەوت زاهیر دەستم بەکارى هونەرى کرد.

یەکەم بەرهەمت ناوی چى بوو؟
دینا: شای وڵات ناوی یەکەمین ئەلبوومی منە.

بە کام هونەرمەندی کورد سەرسامیت؟
دینا: هەموو ئەو هونەرمەندانەى کەوا کارى پرۆفیشناڵ دەکەن و کارەکانیان دیارن.

کاریگەریی کام میوزیسیانت لەسەرە؟
دینا: فەرید ئەترەش.

زیاتر کام بەرهەمی هونەریی خۆتت لا خۆشەویستترە و بۆچی؟
دینا: خۆشەویستم، چونکە توناى زیاتر ئاشنام بکات بە جەماوەرەکەم.

بەدەر لە کاری هونەریت سەرقاڵی چیت؟
دینا: لەئێستادا تەنیا کارى هونەرى دەکەم.

نوێترین پڕۆژەی هونەریت چیە؟
دینا: بەرهەمێکە بەناوی دادە، لە ئاوازی مامۆستا هەڵکەوت زاهیر و تێکستى بەڕێزان کاک حەمەسەعید ئیبراهیم و نەوژین سۆران و دابەشکردنى کاک ئاریۆس و دەرهێنانى کاک بڕیار فەتاحە.

چۆن پێناسەى نیشتیمان دەکەیت؟ بەنیاز نیت بەرهەمێک بۆ کوردستان تۆمار بکەیت؟
دینا: هەمیشە خۆشەویستى نیشتیمان لەناخمدایە، بەنیازم بەرهەمی نوێتر ئامادە و پێشکەشی کوردستان بکەم.

ئەگەر سەرپشک بیت، پێت خۆشە نوێترین بەرهەمت لەگەڵ کام هونەرمەند بێت؟
دینا: من هەمیشە سەرپشکم و لە هیچ کاتێکدا مامۆستا هەڵکەوت زاهیر هیچ کارێکى بۆ نەکردووم بەدڵى خۆم نەبووبێ. هەر کارێکیش بێتە پێشەوە لەکاتى خۆیدا بڕیارى لێدەدەم.

قسەی تۆ بۆ ئەم هونەرمەندانە چییە.. لۆکە زاهیر، لەیلا فەریقی، پەیوەند جاف؟
 دینا: لۆکە زاهیر، دەنگێکە بۆ مێژوو.
لەیلا فەریقی، ساندرێلاى شاشەى کوردستان.
پەیوەند جاف، پاشای مەقام.

هۆکاری زۆر دەرکەوتنت لەگەڵ مامۆستا هەڵکەوت زاهیر بۆچی دەگەڕێتەوە؟
دینا: مامۆستا هەڵکەوت زاهیر مامۆستامە و سەرجەم کارە هونەرییەکانم لەگەڵ بەڕێزیان ئەنجام داوە، وەکو هاوڕێیش زۆر نزیکین، لێکتێگەیشتنمان زۆرباشە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن