تەندروستی
ئه‌و پزیشكه‌ى له كوردستان ده‌ركرا له به‌ریتانیا داهێنانێكى گه‌وره‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌و دكتۆره‌ی كه پێشتر له زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه فه‌سڵكرا، له به‌ریتانیا ده‌رمانێكی دۆزیوه‌ته‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، پزیشك و مامۆستا له زانكۆی نۆتینگهام كه پێشتر له زانكۆی گه‌رمیان مامۆستا بوو رایگه‌یاند "یەک ملیۆن پاوەند بەخشرا پێمان (بۆ کۆمپانیاکەمان) بۆ پێشخستنی ئەو پێکهاتە (دەرمانە) کە دروستمان کردووە وە لە ساڵی داهاتودا لە مرۆڤ تاقیدەکرێتەوە و پشت بە خوا ئومێد دەکرێت ببێتە جێگرەوەی ئەنتیبایۆتیک دژ بەو میکرۆبانەی کە بەرگرییان دژی دەرمانەکان پەیداکردووە".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "لەماوەی چوار ساڵی رابردووی کارکردنمان بۆ زانکۆی نۆتنگهامی بریتانی، سوپاس بۆ خوا قۆناغێکی باشمان بڕی لە پرۆژەی دروستکردنی نمونەی جگەری دەستکرد کە لە تاقیکردنەوە دەرمانییەکاندا بەکاردەهێنرێت".
باسى له‌وه‌شكردووه "لە ئێستادا وەک پسپۆری بەرگری لەش لە کۆمپانیای سێنتۆری پێراپیوتیکس Centauri Therapeutics Limited کاری توێژینەوە لە پرۆژەیەکی ناوازەدا دەکەم کە 24 ملیۆن پاوەنی به‌ریتانی بۆ تەرخانکراوە بۆ داهێنانی دەرمانێکی نوێی دژ بەکتریاکانی AMR کە بەرگریان پەیداکردووە بەرامبەر دەرمانی ئەنتیبایۆتیک کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ تەندروستیی جیهانی، ئەو دەرمانە نوێیەی ئێمە سەرکەوتوو بووە لە ئاژەڵ و گەیشتوەتە قۆناغی تاقیکردنەوە کلینیکەڵ ترایڵ کە لە داهاتوودا لەسەر مرۆڤی خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە".
ع