عیراقی

عیراق به‌شداریی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنان و غه‌ززه‌دا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق به‌شداریی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنان و غه‌ززه‌دا ده‌كات
مەودا میدیا-

باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند "لێبڕینی 1%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناچاریی نیه‌ به‌ڵكو خۆبه‌خشانه‌یه‌ و بابەتەکەش بە سیاسیی کراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عیراق رۆڵێكی سه‌ره‌كیی هەبوو له‌ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی ئاگربه‌ست له‌ لوبنان و ده‌بێته‌ بنه‌مای ئاگربه‌ستیش له‌ غه‌ززه‌".

ئەوەشی خستەڕوو "عیراق به‌شداریی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لوبنان و غه‌ززه‌دا ده‌كات، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانیش له‌ رووی ده‌ستوورییه‌وه‌ پارێزراوه‌و لێبڕینی 1%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ناچاری نییه‌، به‌ڵكو خۆبه‌خشانه‌".

وتیشی "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژیی ئه‌منیی و سه‌ربازیی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هەموو جۆرە هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك داڕشتووه‌".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan