گێتی

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌رده‌وامه له‌ قسه‌ تونده‌كانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى به‌رده‌وامه له‌ قسه‌ تونده‌كانى

مه‌ودا میدیا-

دەوڵەت باخچەلی جارێکی دیکە لەسەر پێشنیاری خۆی لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای لە دەم پارتی کرد کە هەڵوێستی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر پەکەکە روون بکاتەوە.

دەوڵەت باخچەلی رێبەری پارتی نەتەوەیی مەهەپە و هاوپەیمانی سەرەکی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا رایگەیاند "پێداگرم له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و قسه‌كانم كه‌ مانگى رابردوو كردم، له‌ باره‌ى په‌یوەندیی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە و دەم پارتی، ئێمە چاوەڕوانی دەستپێکی ئەو په‌یوەندیانه‌ین بە بێ هیچ دواخستنێک".

وتیشى "هەموو جودایی خوازەکان و ئەوانەی کە کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن، هەر شکست دەهێنن، داواى له‌ کورد کرد کە نەکەونە ژێر کاریگەری بانگەشەکانی پەکەکەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داوا لە دەم پارتی ده‌كه‌م کە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە ئایا ئێوە پارتی یەکسانی و دیمۆکراسین یان پارتی تیرۆریستی؟ ئایا تیرۆریزم ئیدانە دەکەن یان نا".

ع
Qaiwan
Qaiwan