جیهانی
تورکیا.. ژمارەی ئەو کەسانەی بەسەر کۆرۆنا سەرکەوتن هەڵکشا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی تورکیا بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و شەش کەس و ژمارەی تووشبووانیش بەرزبووەوە بۆ 47 هەزار و 29 کەس ئاماژەی بەوەشکرد 281 تووشبووش چاکبوونەتەوە،.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد "بەپێی ئامارەکان لە 24 کاتژمێری رابردوودا 30 هەزار و 864 پشکنین ئەنجامدراون؛ چوار هەزار و 747 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 47 هەزار و 29 بەرزبووەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 98 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ هەزار و شەش کەس بەرزبووەوە".

وەزیری تەندروستی وتی "هەر لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 281 تووشبوو چاکبوونەتەوە، بە گشتی تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 423 تووشبوو چاکبوونەتەوە".