گێتی
بەریتانیا لە هەرێمی کوردستانەوە رێگریی لە کۆچبەران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند "بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی ریککەوتنی لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەبەرانبەر رێگریی لە کۆچی نایاسایی بڕی 200 هەزار پاوەند دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمێکی نوی لە هەرێم پێکدەهێنێت".
ئەوەشی خستەروو "بۆ بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچیی و تۆڕەکانی بازرگانیی بە مرۆڤ، راهێنانی ئەمنیی پاراستنی سنوور بڕی 300 هەزار پاوەند بە عیراق دەدەن".
ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند: "رێککەوتنەکەیان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکی روونە بۆ قاچاخچییەکان کە لە سەرانسەریی جیهان بەدوایانەوە دەبن".
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی عیراق و هەرێمی کوردستان وەک کۆچبەر روو لە بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا دەکەن ، حکومەتی هەرێمیش پێشوەختە ئامادەیی خۆی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکەی بەریتانیا بۆ رێگریی لە کۆچی نایاسایی دەربڕی.
ب ح