گێتی
ئەمەریکا: چاودێریی دۆخی سوریا دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆشکی سپی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سوریا راگەیاند
رایگەیاند "دەستەی تەحریری شام رێکخراوێکی تیرۆریستییە و ئەمەریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەیانەوە نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بەشداریکردنی لایەنەکانی تری لە پڕۆسەی سیاسیدا رەتکردەوە، بەهۆی پشتبەستن بە روسیا و ئێران کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری شارەکانی لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو "چاودێریی دۆخی سوریا دەکەن، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەسەر هێڵین و بەرگری لە هێز و پێگە سەربازییەکانیان دەکەن".
وتیشی "بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە، لە رۆژی چوار شەممە 2024/11/27، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا دەستپێکردووە تاوەکو ئێستا دەستیان بەسەر چەند شار و ناوچەی ئیدلب و حەلەبدا گرتووە".
ب ح