جیهانی

کۆرۆنا ئەمریکا دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا ئەمریکا دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارە نوێیەکان لە ئەمریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە دوو هەزار و 108 کەس بەهۆی ڤیارۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

زانکۆی جۆنس هۆپکینز ئاشکرای کردووە "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە ئەمەریکا دوو هەزار و 108 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ەیشتە 18 هەزار و 600 کەس".

ئەو زانکۆیەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمەریکا دەبێتە یەکەم وڵاتە کە لە یەک رۆژدا ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتییانی بەهۆی کۆرۆناوە لە دەست بدات و ئەمەشی بە دۆخێکی مەترسیدار ناوبردووە".

هەروەها هەر بەپێی ئەو ئامارانەی خراونەتەڕوو لە ئەمریکا تووشبووانی کۆرۆنا 502 هەزار و 876 کەس کە ئەمەش دەبێتە یەکەم وڵات لە دوای وڵاتی چینەوە کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدابێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب