جیهانی

بڕی 10ملیۆن دۆلار دەدرێت بەو کەسەی زانیاری ئاشکرا بکات لەسەر سەرکردەیەکی حزبوڵای عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی 10ملیۆن دۆلار دەدرێت بەو کەسەی زانیاری ئاشکرا بکات لەسەر سەرکردەیەکی حزبوڵای عیراق
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی زانیاری لەسەر محەمەد کەوسەرانی، سەرکردەی حزبوڵای عیراق ئاشکرا بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "بڕی 10 ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی زانیاری لەسەر محەمەد کەوسەرانی، سەرکردەی حزبوڵای عیراق ئاشکرا بکات، چونکە کەوسەرانی یەکێکە لەو کەسانەی هاوکاری قاسم سولەیمانی،فەرماندی پێشووی فەیلەقی قودسی کردووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو سەرکردەیە بەشدار بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لەگەڵ ئەو گروپانەی کە لە دەرەوەی حکومەتی عیراق کاردەکەن".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمریکا لە ساڵی 2013وە ئەو کەوسەرانی کردووەتە لیستی تیرۆرەوە بە تۆمەتی پاڵپشتی دارایی گروپە چەکدارەکانی عیراق و هاوکاریکردنی ئەو چەکدارانە بۆ سوریا، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە زیادبوونی هەژموونی ئێران لە عیراق".

باسی لەوەشکردووە "ئەو 10 دۆلارە دەدرێت بەو کەسەی کە زانیاری لەسەر ئەو سەرکردەیە و کارو چالاکی و پەیوەندییەکانی بدات".



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان