گێتی

پزیشكیان و پوتین له‌باره‌ى سووریاوه‌ بڕیاریاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكیان و پوتین له‌باره‌ى سووریاوه‌ بڕیاریاندا

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆمارانی ئێران و رووسیا لەبارەی هاوکاریی هاوبەش بۆ یارمەتیدان بە ولاتى سووریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ئەو وڵاتە په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

مەسعوود پزیشکیان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكى رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداو هه‌ردوولا هاوڕابوون "ئه‌و هێرش و جومجوڵانه‌ى دوایی گروپه‌ چه‌كداره‌كانى سووریا، وایكردووه‌ جارێكى تر دۆخى سووریا تێكبچێته‌وه‌ و مه‌ترسیی دروستكردووه‌".

هه‌روه‌ها "مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریزمی سووریا بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە و ناوچەکە مه‌ترسیداره‌، ئێمە لەو باوەڕەداین کە رووداوەکانی ئەمدواییە بەشێکن لە پیلانی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ پشێوى نانه‌وه‌ لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەكه‌ لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلدایه‌، به‌ڵام بە یەکگرتوویی و هاوکاریی وڵاتانی ناوچە پووچەڵ دەکرێتەوە".

پزشکیان هەروەها رۆڵی بەرچاوی رووسیای بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و پاڵپشتیی لە تەواویەتی سەرزەمینی سووریا نرخاند و وتیشی "کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی یارمەتیدان بە رووسیا بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە و چارەسەریی قەیرانی سووریایە".

ع
Qaiwan
Qaiwan