ئابووری

سنووری بایکۆت فراوانتر بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنووری بایکۆت فراوانتر بوو
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە سنووری راپەڕین بایکۆتکرنی ناوەندەکانی خوێندنیان راگەیاند.

ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "حکومەت و ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن لە ئاست ئەم هەمووستەمە خۆیان بێدەنگ کردووە و دەیانەوێت بازرگانی بە ژیان و بژێوی ئەوانەوە بکەن".
 ئەوەشیان خستەڕوو "هیچ چاوەڕوانیەکی ئەرێنییان لە دەسەڵات نەبووە و نییە ،بەڵام  دیارە هێزەکانی تریش باکیان بەژیانی خەڵک نییە".

باسیان لەوەشکردووە "داوا لە مامۆستایان فەرمانبەران دەکەن لەبەرانبەر ئەم بێ باکییەی حکومەت بێدەنگ نەبن و هەڵوێست وەرگرن، چونکە لە بەرانبەر هەر 30 رۆژ جارێک مووچەیەکی شایستە هەیە، چەند رۆژ مووچە دواکەوت ئەوەندە بایکۆت بکەن و ئەرک بەرامبەر بەمافە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 48 رۆژە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە و دژی دواكەوتنی موچەی مانگی 10، بایكۆتی دەوام لە بەشێك لە خوێندنگە و فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامی هەیە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan