گێتی

ئه‌ردۆغان: ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان: ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چن

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، چه‌ندین شار به‌ ده‌ست ئۆپۆزسیۆنى سووریاوه‌یه‌ و به‌ره‌و دیمه‌شقى پایته‌خت ده‌چن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند "ئیدلیب و حەما و حمس بەدەستی ئۆپۆزسیۆنەوەیەو بەرەو دیمەشق دەڕۆن".

وتیشى "دەستمان بۆ ئەسەد درێژكرد بەڵام وەڵامی نەداینەوە، چاودێری پێشهاتەكانی سووریا دەكەین و راپۆرتی هەواڵگریمان لەبارەی روداوەكانەوە بەدەست دەگات".

هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سووریان چه‌ندین شاریان كۆنترۆڵ كردووه‌ و ده‌ستیان به‌ پێشڕه‌ویی كردووه‌ به‌ره‌و دیمه‌شقى پایته‌ختى سووریا.

ع
Qaiwan
Qaiwan