جیهانی

بەشێوەی گەڕۆک پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێوەی گەڕۆک پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدرێت
مەودا میدیا-

تەندروستی گەرمیان لە رێگەی  تیمی گەڕۆكەوە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتییانی قەزای کەلار دەکات ئاماژەی بەوەشکردووە  ئەم پرۆسەیە لەزۆرینەی گەڕەكەكانی قەزا و ناحیەكانی سنورەكە بەڕێوەدەچێت.

تەندروستی گەرمیان لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە، تیمەكانی تەندروستی گەرمیان ھەڵمەتێكی وەرگرتنی نمونەی پشكنینیان لە چەند گەڕەكێكی قەزای كەلار دەستپێكرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پرۆسەكە لە گەڕەكەكانی: گۆران و فەرمانبەران و گردەگۆزینە بەڕێوەچو، تیایدا بەشێوەی ھەڕەمەكی «عشوائی» نمونە لە ژمارەیەك ھاوڵاتی بەتایبەتی كاسبكاران وەرگیرا".

ئەوەشخراوەتەڕوو"ئەم پرۆسەیە لەزۆرینەی گەڕەكەكانی قەزا و ناحیەكانی سنورەكە بەپێی خشتە و بەرنامەی تایبەت ئەنجام دەدرێت بە ئامانجی دڵنیابونەوە لە بون یان نەبونی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان