گێتی

کۆشکى سپى: راستەوخۆ لەگەڵ هەسەدە کار دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆشکى سپى: راستەوخۆ لەگەڵ هەسەدە کار دەکەین
مەودا میدیا-

کۆشکی سپی لەبارەی پێشهاتەکانی سوریا و قۆناغی دوای دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو پشتیوانی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتکردەوە.

جەیک سۆلیڤان، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا رایگەیاند "خراپترین قۆناغ لە ئاڵۆزییەکانی سوریا سەرهەڵدانى رێکخراوى تیرۆریستی داعش بوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کارى سەرەکى ئەمەریکا رێگرییە لە سەرهەڵنەدانەوەى داعشە، بۆ ئەو مەبەستەش خۆیان راستەوخۆ هەنگاو دەنێن و لەگەڵ هێزەکانى سوریاى دیموکرات کاردەکەن".

هەر سەبارەت بە کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی ئەسەد کۆشکى سپى رایگەیاند "جۆبایدن لە نزیکەوە چاودێرى گۆڕانکارییەکان دەکات لە سوریا بەتایبەت دواى کۆنتڕۆڵکردنى پایتەختى سوریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى سەربە تورکیا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan