جیهانی

کۆرۆنا رێگریکرد لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی گرنگترین جەژنی مەسیحییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆرۆنا رێگریکرد لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی گرنگترین جەژنی مەسیحییەکان
مەودا میدیا- سـۆما خالید

ئەمڕۆ بە جەژنی هەڵساندنەوەی مەسیحییەکان ناسراوە و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ ئامادەبوونی هاوڵاتییانی مەسیح لەنێو کنیسەکان بەشێوەی ئونڵاین بەرێوەدەچێت, ئەم جەژنە یەکێکە لە کلتورە دێرینەکانی ئەوان,کە پێیان وایە بە رەنگ کردنی هێلکەکان لەرووی ژیان رەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگا دەبێت.

هەرچەندە ئەمڕۆ جەژنی هەلساندنەوەی مەسیحییەکان ناسراوە، بەڵام مەسیحەکانی سەرتاسەری جیهان ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە کردنیان جەژنی هەلساندنەوە بەبێ ئامادەبوون و نوێژکردنی هاوڵاتییان لەنێو کنیسەکان بەشێوەی ئونڵاین ئەنجامدا, هەرچەندە لەهەندێک شوێن بێ رەچاوکردنی کەرەنتینە بەئامادەبوونی مەسیحیەکان مەراسیمەکە ئەنجامدرا.

جەژنی هەلساندنەوە بەچەژنی مەسیحیەکان ناسراوە کە ناوی قیامە و چەند ناوێکی تری هەیە, جەژنێکی مەزهەبیەو لە کنیسەکانی جیهان بەرێوەدەچێت, ئەم جەژنە دەگەرێتەوە بۆ هەلساندنەوەی عیسای مەسیح پاش سێ رۆژ لەخاچدانی, هەروەها بە گەورەترین جەژنی مەسیحیەکان دادەنرێت, ساڵانە کاتەکەی بەهۆی گۆڕانکاری لە ڕۆژمێری زاینیدا دەگۆڕێت و زیاتر لەنیوان مانگی ئازار و ئاداردایە. پاشان لەم رۆژەدا بەهاوکاری منداڵان هێلکەکان رەنگاورەنگ دەکەن کە یەکێکە لە کڵتورە دێرینەکانی ئەوان, پێیان وایە بە رەنگ کردنی هێلکەکان لەرووی ژیان رەنگدانەوەی لەسەر کۆمەڵگا دەبێت, هەروەها گوشتی کەروێشک دەخۆن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب