گێتی

ئێران نزیكه‌ له‌ چه‌كى ئه‌تۆمى

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران نزیكه‌ له‌ چه‌كى ئه‌تۆمى

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگه‌یاند، ئێران حەوت بۆ هەشت هێندەی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووەو نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی.

رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان به‌ رۆیته‌رزى راگه‌یاند "ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەمزوانە ئەوە رادەگەیەنێت كە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆنی پیتێنراو تا ئاستی 60%، كە نزیكە لە پلەی پێویست بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی، بەشێوەیەكی بەرچاو لەزیادبووندایە".

وتیشى "تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە حەوت بۆ هەشت هێندەو رەنگە زیاتریش زیادی كردووە، ئەمە بە بەراورد بە پێشتر كە مانگانە بڕی 5 بۆ 7 كیلۆگرام بووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan