گێتی

ئه‌سه‌د چۆن سووریاى به‌جێهێشت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌سه‌د چۆن سووریاى به‌جێهێشت؟

مه‌ودا میدیا-

ئەسەد بە دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی ململانێی چەكداریی سوریادا دەستیلەكاركێشاوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگه‌یاند "به‌شار ئەسەد بڕیاریدا پۆستەكەی بەجێبهێڵێت و لەبەرەنجانی دانوستانەكانی لەگەڵ ژمارەیەك لەوانەی بەشدارن لە ململانێ چەكدارییەكەی سوریادا وڵاتی بەجێهێشت".
 
له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ وەزیری دادی سوریا رایگه‌یاند "دەبوو ئەسەد لەبەردەم رایگشتی سوریادا بەیاننامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بخوێندایەتەوە".

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا وتى "مۆسكۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی سووریا".

ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن "لە چواری ئێوارەوە بۆ پێنجی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆ لە دیموشقی پایتەخت رادەگەیەنین".

ع
Qaiwan
Qaiwan