گێتی

ئاماری 11 رۆژی ئاڵۆزییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری 11 رۆژی ئاڵۆزییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

روانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاماری 11 رۆژى رابردوودی ئاڵۆزییەکانی سوریای  بڵاوکردەوە

رایگەیاند "لە 11 رۆژی رابردوو بەهۆی شەڕ وپێکدادانی نێوان هێزەکانی بەشار ئەسەد و گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا 138 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون".

ئاماژەی بۆ ئەوە شکردووە "لەو ماوەیەدا 392 ئەندامى گرووپە چەکدارەکان و 380 سەربازى سەربە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد کوژراون".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی 11 رۆژی ئاڵۆزییەکاندا 910 کەس بە کۆی گشتیی لە سوریا کوژراوان".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/11/27، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر هێزەکانی بەشار ئەسەد دەستپێکرد و لە ماوەی 11 رۆژدا دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە بەرەبەیانی 2024/12/8 کۆتایی هات لە سوریا.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan