جیهانی
دەست بەسەر ژمارەیەک دەمامک و دەرمانی سەختەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سۆما خالید
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی دروستکردنی دەرمانی ساختە کەمەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئاماژەی بەوەشکردووە دەست بەسەر 121 دەرمانی ساختە و 10 هەزار دەمامک گیراوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرای کردووە " کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بووەتە هۆی دروستکردنی دەرمان بۆ چارەسەری ڤایرۆسەکە, لەماوەی 7 رۆژ بەدواداچون دەست بەسەر 121 دەرمانی ساختە و 10 هەزار دەمامک لە دەرمانخانەکان گیراوە کە لە 90 وڵات بە 14ملیۆن دولار فرۆشـراوە و لەهەندێک وڵاتان داهاتی گەیشتووەتە 30 میلیار دولار , لە ئەفریقا نرخی هەزار دەنک کلروکین دژی مالاریا گەیشتووەتە 250 دولار".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دەرمانی ساختە تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتان دەفرۆشرێت کە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات,لە هەندێک شوێنی جیهانیش هەنگاوی کۆکردنەوەی دەرمانیان دەست پێکردووە و کە کاریگەری دەرمانی کلروکین و هیدروکسی بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەر دەست نییە".