گێتی

ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی سوریا کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی سوریا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-
 
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9، ئەنجومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی  داخراو لەسەر دۆخی سوریا ئەنجامبدات.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند "کۆبوونەوەکە  لەسەر داوای روسیایە، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریایە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد".

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/11/27، گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر سوپای سوریا دەستپێکرد و لە ماوەی 11 رۆژدا دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە بەرەبەیانی 2024/12/8 کۆتایی هات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan