گێتی

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا: به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌ى نه‌دا ئاگاداریی كۆتا رێككه‌وتن بین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا: به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌ى نه‌دا ئاگاداریی كۆتا رێككه‌وتن بین

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی سوریا له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند، بەهەڵهاتنی بەشار ئەسەدو پشتکردنە سوپاکەی حەپەساین، ده‌شڵێت، رێگه‌ى نه‌دا ئاگاداری كۆتا رێككه‌وتن بین.

بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا لەسەردەمی بەشار ئەسەد رایگه‌یاند "بەهەڵهاتنی لەناکاوی بەشار ئەسەد و پشتکردنە سوپاکەی حەپەساوین، چونکە پێش هەڵهاتنەکە کەسی ئاگادارنەکرده‌وه‌".

وتیشى "پێش هەرەسهێنانی حكومه‌تى سوریا، دەستپێشخەرییەکمان خستە بەردەمی بەشار ئەسەد، بەڵام رەتیکرده‌وه‌ و به‌گوێى نه‌كردین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ى به‌شار له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و رووسه‌كان، به‌شار رێگه‌ى نه‌دا هیچكام له‌ وه‌زیره‌كان به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكه‌ن تا ئاگادارى رێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بین".

ئاشكرایشى كردووه‌ "له‌ دواین ساته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى داواى هاوكاریی له‌ ئێرانییه‌كان و رووسه‌كان كرد به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه‌ هاوكاریی بكه‌ن تا رووخا".

ع
Qaiwan
Qaiwan