گێتی
رووسیا چۆن به‌شار ئه‌سه‌دى له‌خۆگرت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابوینه‌وه ڤلادیمێر پوتینى، سه‌رۆكى رووسیا مافى مانه‌وه به به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات، به سه‌لامه‌تى گواستمانه‌وه.
سێرگی ریابكۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگه‌یاند "بەشێوەیەكی زۆر سەلامەت بەشاری ئەسەدمان بۆ رووسیا گواستنه‌وه، دوای ئەو هێرشە خێرایەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامیانداو، كۆتاییان بە دەسەڵاتەكەی هێنا".
باسى له‌وه‌شكرد "ئەسەد پارێزراوە، ئەوەش دەریدەخات كە روسیا وەك پێویست مامەڵە دەكات لەگەڵ دۆخێكی تایبەتی لەوشێوەیەدا، جەختیشكردووە لەوەی وردەكاریی پرۆسەكەو چۆنیەتی ئەنجامدانی روونناكاتەوە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دواى ئه‌وه‌ى دڵنیابووینه‌وه سه‌رۆكى رووسیا مافى مانه‌وه‌ى پێده‌دات له دۆخێكى سه‌قامگیر و ئه‌منیدا به‌شار ئه‌سه‌د گوازرایه‌وه بۆ رووسیا".
ع