گێتی
بە دابەشبوونی سوریا، توركیا و ئێرانیش دابەش دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی حزبی رەفاهی توركیا رایگەیاند "دڵخۆشن بە رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، بەڵام دابەشبوونی سوریا، وڵاتانی ئێران و تورکیاش دابەش دەبن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ویستی ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوەیە هاوشێوەی عیراق، سوریا دابەشبکەن و دەوڵەتێک بۆ کورد دروستبکەن و ئامانجەكەش توركیایە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا ئیسرائیل ناوچەکانی جۆلانی داگیرکردوە، بەوەش دەتوانێت بۆردومانی بەیروت و دیمەشق بکات".
باسی لەوەشکرد "پێویستە بەرانبەر ئەم پیلانانە وریا بن، ئەگەر سوریا هاوشێوەی عیراق دابەش ببێت، ئەوکات ئێران و تورکیاش دابەش دەکرێن".
ئەمە لە کاتێکدایە، (نەجمەدین ئەربەکان) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا لە ساڵانی نێوان 1996-1997، باوکی فاتیح ئەربەکانی ئێستا، ئەوکات رایگەیاندبوو ئەگەر رۆژێک ئەمریکاو ئیسرائیل بچنەناو سوریا، تێبگەن کە ئامانجەكە تورکیایە.
ب ح

بیروڕا