کوردستانی
حکومەتی هەرێم 74 رۆژە كەمئەندامانی برسیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دواکەوتنی مووچە، کاردانەوی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە و کەمئەندامانیش بەهۆی بێ مووچەییەوە رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە.
سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی شکاندنی ئیرادە و حورمەتی هاونیشتمانییەکانی خۆیدایە و چێژ لە سزادانی خەڵک دەبینن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ماوەی 74 رۆژە کەمئەندامانی برسیکردووە و سووکایەتی بە کەرامەتی مرۆڤ دەکەن لەم هەرێمە لە کاتێکدا خۆیان باس لە کەرامەت دەکەن، بە هاوڵاتییان و مووچە خۆران دەڵێن مووچە لە کەرامەت گرنگترە، ناکرێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو حکومەتی بەغدا و هەرێم بەرانبەر کەمئەندامان و تەواوی مووچەخۆران تاوانبارن و گوێ لە داواکارییەکانیان ناگرن، تاوەکو ئێستا وەزیری کاروباری حکومەتی هەرێم بۆ دواکاریی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان وهاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی عیراق سەردانی بەغدای نەکردووە".
ب ح