ئابووری

فاسۆلیا مه‌ترسیداره‌كه‌ى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌ناوبرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فاسۆلیا مه‌ترسیداره‌كه‌ى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌ناوبرا

مه‌ودا میدیا-

به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى ئه‌وه‌ى فاسۆلیایه‌كى ته‌ڕى ئێرانى هاورده‌ى عه‌لوه‌ى سلێمانى كرابوو، مه‌ترسیداربوو، به‌ڵام له‌ناوبرا.

حاجى سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فاسۆلیایه‌ى هاورده‌ى عه‌لوه‌ى سلێمانى كرابوو له‌ ئێرانه‌وه‌، مه‌ترسیدار بوو، له‌ پشكنین ده‌ركه‌وت هه‌ر كه‌س بیخوات ره‌نگه‌ بیكوژێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و فاسۆلیایه‌ نیتراته‌كه‌ى له‌برى 30، له‌ پشكنین ده‌ركه‌وت دوو هه‌زار بووه‌، ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى به‌كاریده‌هێنن".

وتیشى "جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و فاسۆلیا ئه‌گه‌ر ژنى دووگیان بیخواردایه‌ ده‌بووه‌ هۆكارى له‌بارچوونى منداڵه‌كه‌ى، بۆیه‌ به‌خێرایی له‌ناوبراو و هاورده‌كردنى قه‌ده‌غه‌كرا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان