ئابووری

نوێترین زانیاریی له‌ باره‌ى سێ مووچه‌كه‌وه‌، چۆن دابه‌شده‌كرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاریی له‌ باره‌ى سێ مووچه‌كه‌وه‌، چۆن دابه‌شده‌كرێت؟
مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له‌ باره‌ى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵ رایده‌گه‌یه‌نێت "عیراق بڕیارى كۆتایی خۆى داوه‌ و له‌و بڕه‌ زیاتر نانێرێت". ده‌شڵێت "حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت خۆى كورتهێنانه‌كه‌ پڕ بكاته‌وه‌، ره‌نگه‌ نیازى وابێت دوو مووچه‌ دابه‌شبكات".

كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌نگه‌ نیازى وابێت به‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا ده‌ینێرێت دوو مووچه‌ى پێدابه‌شبكات، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگانه‌ ده‌ینێرێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم مانگانه‌ لیستى مووچه‌ بنێرێت، دواتر به‌غدا پاره‌كه‌ ره‌وانه‌ بكات".

وتیشى "حكومه‌تى عیراق بڕیارى كۆتایی خۆی داوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و بۆ ئه‌مساڵ سێجار بڕى 760 ملیار دینار ده‌نێرێت و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت كورتهێنانه‌كه‌ى پڕ بكاته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ماوه‌ته‌وه‌ سبه‌ینێ كه‌ بڕیاره‌ هه‌رێم لیستى مووچه‌ رابگه‌یه‌نێت و بزانین چۆن كورتهێنانه‌كه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له‌ په‌رله‌ماندا به‌ روونى پێى راگه‌یاندین كه‌ ته‌نیا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌نێرن و ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیادى بكه‌ن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان