کوردستانی
وه‌زیرى ناوخۆ: چاره‌سه‌رى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا هه‌واڵى خۆشى دایه شۆفێرانى ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تى هەرێم رایگه‌یاند "ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان مەرجی سەلامەتییان تیادا نییە و نایاسایین، بەڵام چارەسەركردنیان دەبێت بەجۆرێك بێت كە هاوڵاتییان زەرەرمەند نەبن".
ماوه‌ى سێ رۆژه له سنورى پارێزگاى سلێمانى و به‌تایبه‌ت له‌ناو شارى سلێمانى هه‌ڵمه‌تى گرتنى ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا ده‌ستیپێكردووه و به‌هۆیه‌وه به ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپبوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتییان ده‌ڵێن ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌مان كڕیووه و پاره‌مان پێداوه، نایاسایی له‌وه‌دابووه كه پێشتر رێگه‌دراوه له ده‌روازه‌كانه‌وه هاورده‌بكرێن.
ع