جیهانی

مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مردن بە كۆرۆنا كەمی كردووە

مەودا میدیا-

بەپێی دوایین ئامارەكان، لە وڵاتی ئێران كۆی گشتی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ سەرو 70 هەزار كەس بەرزبووەتەوە و مردنیش گەیشتووەتە 4 هەزار و 300 كەس.

كیانووش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "لە وڵاتی ئێران كۆی تووشبوون بە كۆرۆنا بۆ 70 هەزار و 29 كەس بەرزبووەتەوە و لە ماوەی 24 كاتژمێریشدا هەزار و 800 كەس تووشبوون".

هەروەها "لەو 24 كاتژمێرەدا 125 كەس لە وڵاتەكە مردوون و كۆی گشتی مردنیش بۆ 4 هەزار و 357 كەس بەرزبووەتەوە".

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە تائێستا 41 هەزار و 967 كەس لەو وڵاتە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەپێی ئامارەكانیش رۆژ بەرۆژ تووشبوون و مردن لە ئێران بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان