گێتی
نهدهكرا ئێمه شهڕى سووریا بكهین و سوپاى سووریاش تهماشاكار
مەودا میدیا - سلێمانی |
![نهدهكرا ئێمه شهڕى سووریا بكهین و سوپاى سووریاش تهماشاكار](/uploads/article/thumbnail/41296/slider_5286468.jpg)
مهودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران رایگهیاند، سیستەمی سووریا لە سەردەمی دەسەلاتداری بنەماڵەی ئەسەد روانگەیەکی تایبەتی هەبوو، ئهوان دژى ئیسرائیل بوون، ههروهها بەردەوام لە بەرانبەر ئەمهریکا دەوەستانهوه.
سەردار سەلامی، فهرماندهى گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران رایگهیاند "ئێمە لە ماوەی 13 ساڵدا هەوڵمان دا حزبوڵڵا و بەرخۆدانی فەلەستین لە خۆمان سەربەخۆ بکەینەوە، زۆر کەس وادەزانن کە ئێمە لە بەرانبەر هێرشی ئیسرائیلییەکاندا هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە بەڵام راستی ئەوە نییە و هیچ هێرشێکمان بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "هەندێک کەس چاوەڕوان بوونی ئێمە لە جیاتی سوپاى سووریا دەبوایە شەڕمان بکردبا، ئایا ئەوە لۆژیک بوو کە هەموو سوپاى وڵاتمان بگلێنین لە حاڵێكدا کە سوپاى سووریا تهنها تهماشاكاربوون، لەلایەکی تریشەوە هەموو رێگاکانی پهیوەندی نێوان ئێمە و سووریایان داخستبوو و بەردەوام ئێمە هەوڵمان دەدا ئەوەی کە لە دەستمان دێت ئەنجامی بدەین".
باسى لهوهشكرد "به شانازییەوە دەڵێین کە دوایین کەسانێک کە سووریایان بەجێهێشت سوپاى ئێران بوو".
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)