گێتی

هەسەدە رۆڵی گەورەی لە شەڕی دژبە داعشدا هەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە رۆڵی گەورەی لە شەڕی دژبە داعشدا هەبووە
مەودا میدیا-

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە دۆخی نا سەقامگیریی سوریا هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

رایگەیاند "داعش بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، بەڵام هەوڵەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە رێگریی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزە كوردییەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە لەلایەن ئەمەریكاوە پاڵپشتی دەكرێن، رۆڵی گەورەیان لە شەڕی دژبە داعشدا هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە حکومەتی راگوزەری سوریا دووربێت لە حکومەتێکی تائیفی و نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی سوریا".

وتیشی "لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر داهاتوی سوریا گفتوگۆ دەكەن و سەرنجیان لەسەر هاوكاریكردنی گەلانی سوریایە بۆ دیاریكردنی داهاتووی وڵاتەکەیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan